وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەسەروو ١٢ ساڵییەوەیە، رێگەیان پێدەدرێت کە بەشداری لە رێوڕەسمی عەمرەدا بکەن.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەموو ئەو کەسانەی کە خەڵکی سعودیە، وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکراریی کەنداو، ئەوانەشی کە لە هەر وڵاتێکی دەرەوە سەردانی سعەودیە دەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی عەمرە رێگەیان پێدەدرێت کە پرۆسەکە ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی
وەزارەتی حەج و عەمرە، هەموو ئەو کەسانە دەتوانن بە مەرجیی هەبوون و وەرگرتنی ڤاکسینی
کۆرۆنا دەتوانن پرۆسەکە ئەنجام بدەن.
هاوکات، لە راگەیەندراوەکەدا
ئەوەش خراوەتەڕوو، عەمرەکاران دەتوانن لە میانەی پرۆسەکەدا، پرستش لە هەردوو مزگەوتی
پیرۆز ئەنجامبدەن و سەردانی مەزاریی پێغەمبەری ئیسلام بکەن.
لەماوەی
رابردوودا، بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەنجامدانی پرۆسەکانی حەج
و عەمرە لە سعودیە قەدەغەکرا و دواتریش، بە چەند قۆناغێک پرۆسەی ئەنجامدانی پەرستشە
ئایینییەکان لە شوێنە جیاوازەکانی سعودیە دەستیپێکردەوە.