سەردێڕ:

سیستانی خەونی منداڵێکی توشبووی شێرپەنجەی ھێنایە دی

PM:03:19:14/12/2021

5784 جار خوێندراوەتەوە

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای بەشێک لە شیعەکانی عێراق پێشوازیکرد لەو منداڵەی توشبووی شێرپەنجەی خوێن، لە شوێنی مانەوەی لە شاری نەجەف، کە داوای دیدارییانی کردبووە.


ئەمرۆ سێشەممە، نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای بەشێک لە شیعەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، سیستانی پێشوازی کرد لە منداڵێکی توشبووی شێرپەنجەی خوێن کە خوازیاری دیداری سیستانی کردبوو.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەداھاتووە، سیستانی پێشوازی کردووە لە ژمارەیەک منداڵی دیکە کە توشی شێرپەنجەبوون و لە نەخۆشخانەی "دامەزراوەی میراسی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری شێڕپەنجە" چارەسەر وەردەگرن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ھەمان کات، سیستانی پێشوازیشی کردووە لە ژمارەیەک پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانە و لەلایەن حەیدەر حەمزە ئەلعابدی کورتەیەکی لەبارەی دامەزراوەکە و کار و چالاکییەکانی و چاودێری کردنی توشبوانی شێرپەنجەی بێ جیاوازی پێشکەشی عەلی سیستانی کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، عەلی سیستانی لەماوەی رابردوودا بە هۆی بوونی گەندەڵی ئیداری و دارایی لە عێراق و بەردەوامی ناکۆکییەکان و تۆخکردنەوەی ململانێی تائیفی و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و بەرزبوونەوەی ئاستی بێکاری و هەژاری لە وڵاتدا بڕیاریدا کە پێشوازی لە هیچ کەسایەتییەکی سیاسی و حکومی و حیزبی ناکات.












گەلەری