ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و جارێکی دیکە تمەن دابەزینەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی ١٠٠ دینار دابەزی بەراورد بە دوێنی.
ھاوکات، ھەزار و ٣٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار
و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی لیرە دابەزیوە.
١٠٠ دۆلاریش بە
دوو ملیۆن و ٩١٥ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ
تمەن ٥٥ ھەزار دابەزی.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە