لە ناوچەی یەرموک لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق پێکدادان لە نێوان شەمەندەفەرێک و ئۆتۆمبێلێکدا روویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا، پێکدادان لە نێوان شەمەندەفەرێک و ئۆتۆمبێلێکدا روویدا.
ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتێکدا شەمەندەفەرەکە لەسەر هێڵی
ئاسینینی خۆی بەرەو یەرموک رۆیشتووە، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا کە نەیتوانیوە خۆی
دەرباز بکات.
دەشڵێت، شەمەندەفەرەکە لە رێگەی ئامێری ئاگادارکردنەوەوە
ئۆتۆمبێلەکەی ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە نەیتوانیوە هێڵی ئاسنینەکە تێپەڕێنێت
و خۆی دەرباز بکات، لە ئەنجامدا پێکدادان لە نێوانیاندا روویداوە.