پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی بە گرنگی ڤیتامین E کردووە بۆ جەستە کە رۆڵی هەیە لە بەهێزکردنی مووەکانی قژ و کەمکردنەوەی سوڕی مانگانە.
کامەران رەسول ژاژڵەی پسپۆڕی زانستی خۆراک لەو بارەیەوە گرنگترین سوودەکانی ئەو ڤیتامینەی بۆ جەستە ئاشکراکردووە، کە بریتین لە:
یەکەم: بەهێزکردنی مووەکانی قژ و ڕێگریکردن لە رووتانەوەی.
دووەم: بەهێزکردنی بەرگریی لەش.
سێیەم: نەهێشتنی چرچ و لۆچی و خاڵ و شوێنی برین لە پێستدا.
چوارەم: خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک و پێست.
پێنجەم: پاراستنی لەش لەماددە ئۆکسێنەرەکان.
شەشەم: کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.
حەوتەم: پاراستنی تەندروستی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی.
هەشتەم: رێگریکردن لە مەینی خوێن.
نۆیەم: دابەزاندنی چەوری سیانی.
ئەو پسپۆڕە گرنگترین سەرچاوەکانی دەستکەوتنی ئەم ڤیتامینەی لە خۆراکەکاندا خستووەتە ڕوو کە بریتین لە: چەرەس، گوێز، بادام، زەیتی ڕووەکی وەک گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ماسی سەلمون، سەوزەی گەڵاتۆخەکان لەگەڵ ڕۆنی جگەری نەهەنگ .
ئ.ل