سەردێڕ:

ئاگادارییەک لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکەوە

PM:03:54:13/12/2021

86668 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر رایگەیاند، بەشە ئاردی مانگی ١٠ بێ كێشەیە و نانێكی باشی لێ دروست دەبێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئاردەکە وەربگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ وەزارەتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا، داوا لەهاوبەشان دەکات ئاردی ئەم مانگە وەربگرن.

لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە:"دوای پشكنین و تاقیكردنەوە هەڵسان بە دروستکردنی نان لە کارگەی ئاردی بێتواتە لە بەشە گەنمی پشکی (١٠)، پاش هارینی گەنمەکە، دواتر هەویر دروستکرا، بۆ زانینی ماوەی مانەوەی هەویرەكە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر مانەوە، دەركەوت هەویرەكە بەبێ كێشە و گرفت بوو، لە ئەنجامیشدا نانێکی زۆر باشی لێدروست بوو."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، "مانەوەی هەویرەكە بۆ دوو کاتژمێریش، هیچ كێشەیەكی نەبوو، نانێکی بە پێز و باشی لێی دروست بوو، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین كە بەبێ دوو دڵی ئاردەكە وەربگرن."













گەلەری