سەردێڕ:

دادگای فیدڕاڵی کاتی بڕیاردان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژادنی دواخست

PM:01:02:13/12/2021

2168 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەسەند کرد و رەوانەی دادگای فیدڕاڵی کرد، ئەمڕۆ دادگاکە بڕیاردان لەسەر ئەنجامەکانی بۆ ٢٢ی ئەم مانگە دواخست.


بەگوێرەی زانیارییەکانی دڵشاد گۆران پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراقی بۆ ٢٢ی ئەم مانگە دواخستووە.

رۆژی ٣٠ مانگی رابردوو، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند، رۆژى دواتریش، ئەنجامەکانی رەوانەی دادگای فیدراڵی کرد.

مانگی ١٠ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو و دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەکەش، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وتی، "ئەنجامی بەرواردکاری ئەژماردنی دەنگدانی دەستیی و ئەلیکترۆنی هاوتابوون."













گەلەری