سەردێڕ:

موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

AM:10:10:12/12/2021

49300 جار خوێندراوەتەوە

پاش لە نزیکەی لە سێ هەفتە لە دابەشکردنی موچە بڕیارە، ئەمڕۆش دابەشکردنی موچە بەردەوام بێت و موچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش بکرێت.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی وەزارەتەکانی سامانە سرووشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، بازرگانی و پلاندانان دابەش بکرێت."

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٢٠٠ ملیار دینارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانی هەرێم لە بەغدا رایانگەیاندبوو، تا پەسەندکردنی یاسای نوێی بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ لە پەرلەمان عێراق، ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەردەوام دەبێت.

هەولێر، هێرش قادر













گەلەری