سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: خەریکە کات نامێنێت بۆ رێککەوتنە ناوەکییەکەی ئێران

AM:08:54:12/12/2021

3548 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەمیانەی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتدا هۆشداریدا لەسەر ئەوەی کات خەریکە نامێنێت بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی ٢٠١٥ی نێوان ئێران و وڵاتانی دیکە.


گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوەکییەکە لە ڤییەنا دەستیپێکردووەتەوە، لەوبارەیەوە، ئانالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە شاری لیڤەرپوڵی بەڕیتانیا وتی، " کات خەریکە نامێنێت."

ئانالینا بێربۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەم چەند رۆژەی رابردوودا دەرکەوتووە کە هیچ بەرەو پێشچوونێک نەبووە."

بێربۆک وتی ئێران بەشێوەیەک گەڕاوەتەوە بۆ ڤییەنا کە گفتوگۆکانی گەڕاندووەتەوە بۆ شەش مانگ لەمەوبەر، ئەم خولەی ئێستای گفتوگۆکان لە ڤییەنا تەواوکەری خولەکانی دیکەیە کە بۆ ماوەی پێنج مانگ راگیرا، دوای ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری ئێران دەستنیشانکرا.

لە ماوەی رابردوودا، بەرپرسانی ئەمەریکا وتییان ئەنتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوەیەکی "بونیادنەرانەی" لەگەڵ هاوتا بەڕیتانی و ئەڵمانی و فەڕەنسییەکەیدا ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی ئەوەیان کردووە چۆن بەرەو پێشەوە بڕۆن لە گفتوگۆکانی ئێراندا.













گەلەری