سەردێڕ:

لە ئەمریکا بەهۆی گەردەلولەوە نزیکەی ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:11:55:11/12/2021

2480 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، بەهۆى گەردەلولى تۆرنادۆوە لە شەش ویلایەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، چەندین باڵەخانەش داڕوخاون.


ئاندی بیشیر حاکمی ویلایەتى کینتاکى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، تەنها لە شاری مەیفیڵد لەو ویلایەتە بەهۆی گەردەلوولەکەوە زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاندی بیشیر ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکەن ژمارەى گیان لەدەستدان بەرزبێتەوە بۆ ١٠٠ کەس.

هاوکات، لە ویلایەتی ئێلینۆی کۆگایەکی کۆمپانیای ئەمازۆن رووخاوە، دوو کەس لە کۆگاکەدا گیانیان لەدەستداوە و لە ویلاتەتی ئەرکەنساش گەردەلولەکە خانەیەکی پیرانی روخاندووە و گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی چەندین کەسی لێکەوتەوە.

لە ویلایەتی تێنێسی سێ کەس و لە ویلایەتی میزوری دوو کەسی دیکە بەهۆی گەردەلولەکەوە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، گەردەلولە سەرەکیەکە لە ویلایەتى کنتاکى ٣٦٥ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا.













گەلەری