ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و نرخی لیرەی تورکی بەجێگیری مایەوە.
ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی ١٠٠ دینار دابەزی بەراورد بە بەیانی.
ھاوکات، ھەزار و ٣٤٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار
مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی لیرە بە جێگیری ماوەتەوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٦٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی
پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە بەیانی تمەن ٤٥ ھەزار دابەزی.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە