سەردێڕ:

جۆرە جیاوازەکانی ڤیتامین چۆن کاریگەرییان لەسەر جەستە ھەیە؟

PM:03:58:11/12/2021

14356 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی ڤیتامینەکان بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی جەستەیەکی تەندروست دادەنرێت و ھەر یەک لە ڤیتامینەکان بەشێوەی جیاواز کاریگەرییان لەسەر بەشێکی جیاوازی جەستە ھەیە.


ماڵپەڕە تەندروستییەکان باس لەوەدەکەن سەرچاوەکانی وەرگرتنی ڤیتامینەکان زۆرن و لە زۆرێک لە خۆراکەکاندا بوونیان ھەیە، بەڵام ھەندێک جار بڕی تەواو لە ڤیتامینەکان بەدەست نایەت بەھۆی خۆراکەکانەوە و ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی پەنا ببرێتە بەر تەواوکارە خۆراکییەکان و ڤیتامینە ئامادەکراوەکان.
ئاماژە بەوەشدەکەن گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ جەستە لەمانەدا خۆیان دەبیننەوە و کاریگەرییەکانیان بەم جۆرەن:
ڤیتامین A:
پێست لە چرچبوون و پیربوون دەپارێزێت و قژێک بە سروشتی دەھێڵێتەوە و نینۆکەکان بە سروشتی دەھێڵیتەوە و کاریگەری ھەیە لەسەر بەھێزکردنی بینای چاوەکان و ئێسک.
سەرچاوە دەستکەوتنی:
گێزەر، پەنیر، شیر، ھێلکە، ماسی، سپێناخ و جگەر.
ڤیتامین ١B:
بەرپرسیارە لە کارکردنی مێشک بەشێوەیەکی تەندروست و ھەرسکردنی خۆراکەکان بەشێوەیەکی باش و دابینکردنی ماسولکەی تەندروست، ھاوکات تەندروستی دڵ دەپارێزێت و خەوێکی باش دابیندەکەت بۆ مرۆڤ. 
سەرچاوە دەستکەوتنی:
شۆفان، گەنم، جۆ
ڤیتامین B٢:
بەرپرسە لە دروستبوونەوەی خانەکانی جەستە و  زیادکردنی توانای سەرنجدان و بەھێزکردنی ماسولکەکان.
سەرچاوە دەستکەوتنی:
شیر، بادەم، ھێلکە، قارچک، جۆ، پەنیر و گۆشت.
ڤیتامین B٥:
بەرپرسە لەدابینکردنی بیرکردنەوەی باش و دەروونێکی ئارام و زوو چاکبوونەوە لە نەخۆشی، باشکردنی تەندروستی مولولەکانی خوێن و دڵ.
سەرچاوە دەستکەوتنی:
زۆربەی جۆری گۆشتەکان، مریشک، زەردێنەی ھێلکە، بەرھەمە شیرەمەنییەکان، بادەم و جۆرەکانی، شۆفان، برنج و برۆکلی.
ڤیتامین B٦:
بەرپرسە لەدووبارە چالاکبوونەوەی جەستە لەدوای ماندوویەتی، بەھێزکردنی سیستەمی دەمارەخانەکان، دروستکردنی مولولەکانی خوێن.
سەرچاوە دەستکەوتنی:
بەرھەمە گەنمییەکان، زەلاتەی سەوز، کەلەرم، مۆز، گوێز، ماسی سەلەمۆن و گۆشتی سوور.
ڤیتامین B١٢:
بەرپرسە لە پاراستنی ھاوسەنگی کێشی جەستە، بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری ، پەرەدان بە بیرەورەییە دەنگییەکان و کارکردنی سیتەمی ھەرسی گەدەش باشتر دەکات.
سەرچاوە دەستکەوتنی:
بازێلا، سپێناخ، ماسی، شیر، پەنیر، زەردێنەی ھێلکە و جۆرەکانی گۆشت.
ڤیتامین C:
بەرپرسە ھێشتنەوەی پێست بە گەنجی و بەھێزکردنی بەرگری جەستە و دابینکردنی دەروونێکی ئارام، تەندروستی قژ و نینۆکەکان.
سەرچاوە دەستکەوتنی:
میوە ترشەکان، پرتەقاڵ و لیمۆ، قەڕنابیت، پۆڵکە.

ڤیتامین D:
بەرپرسە لەھێشتنەوەی ئێسک بەتەندروستی، باشترکردنی سوڕی خوێن، بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری دژی سەرما، لەناوبردنی مادە ژەھرەکان، باشترکردنی دەروون، بەھێزکردنی تەندروستی دڵ و موولوولەکانی خوێن.
سەرچاوە دەستکەوتنی:
پەنیر، کەرە، پەنیری سوێر، زەردێنەی ھێلکە، ماسی، خواردنە دەرییایەکان و پەتاتە، رۆنی رووەکی و گۆشتی مانگا.
ڤیتامین E:
بەرپرسە لەگەنجبوونەوە و چالاککردنەوەی جەستە، پاراستنی تەندروستی بینای و چاوەکان، پاراستنی جەستە لە ھەوکردنەکان.
سەرچاوە دەستکەوتنی:
گۆشت، زەیتەکان وەک (گوڵەبەڕۆژە، گەنمەشامی، ناوکەکولەکە و زەیتی زەیتوون) ھەروەھا لە کەرە، بادەم و جۆرەکانی، شیر و بەرھەمەکانی و جگەردا دەست دەکەون.
ڤیتامین K:
بەرپسە لەزوو سارێژبوونەوەی زامەکان، رێکخستنەوەی سووڕی خوینی ئاسایی ، سوودی بۆ مەینی خوێن ھەیە.
سەرچاوە دەستکەوتنی:
سپێناخ، کەرەوز، قەڕنابیت، کەلەرمی سوور، گێزەر، تەماتە، شلیک، چای سەوز.

ر.ئ













گەلەری