سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: دەتوانین ھەموو قەیرانەکانی دانەوێڵە تێپەڕێنین

AM:10:36:11/12/2021

3928 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لەتوانیاندایە ھەموو قەیرانەکانی پەیوەست بە دابینکردن و بەرھەمھێنانی دانەوێڵە تێپەڕێنن بەمەرجێک پشتیوانی دارایی بکرێن.


ئەمرۆ شەممە، میساق عەبدولحسێن بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، وەزارەت ھیچ کێشەیەکی نییە لە دابینکردنی بەرھەمەکانی دانەوێڵەی وەک گەنم و جۆ و گەنمە شامی.
دەشڵێت، کێشەی سەرەکی دابینکردنی بڕە ئاوی پێویستە بۆ چاندنی دانەوێڵە لەو زەوییانەی بەردەستن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر وەزارەتی کشتوکاڵ  پشتیوانی دارایی بکرێت ئەوا دەتوانرێت سەرجەم قەیرانەکانی دانەوێڵە تێپەڕێنیرێت.
لەلایەن خۆشییەوە، ھادی یاسری وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ پلانێکی لەبارەی روپێوی ئەو زەوییانەی بە ئاوی رووباری دیجلە و فوڕات ئاودەرێن پێشکەشی حکومەتی کردووە.
ئاشکراشی کرد، نزیکەی سێ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دۆنم زەوی بە ئاوی بیر ئاودەدرێن.
دەشڵێت، پلانەکە بەشێک لەو زەوییانەی گرتووەتەوە کە لە رێگەی بارانەوە ئاودێری دەکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەھۆی وشکەساڵییەوە نرخی ئارد و نان لە عێراق و ھەرێم بەرزبووەوە و بەشێک لە خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان گردبوونەوەیان ئەنجامدان بەمەبەستی دابینکردنی غاز و دابەزاندنی نرخی ئارد.












گەلەری