سەردێڕ:

لە سەرگەڕان ھێرش کرایە سەر سوپای عێراق

PM:10:33:10/12/2021

8772 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی سەرگەڕان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە بازگەی چوار ریانی سەرگەڕان سێ چەکدار ھێرشیان کردە سەر سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی هەڵهاتن.


ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە پۆلیسی سەرگەڕان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سێ چەکداری نەناسراو کە گومان دەکرێت داعشبن دەستڕێژی گوللـەیان لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فیدڕڵی و هێزەکانی سوپای عێراق کردووە.
چاوگەکەی پۆلیسی سەرگەڕان ئاماژەی بەوەشدا، سێ چەکداری نەناسراو ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵی پشکنینی سەرگەڕان.
باسی لەوەشکرد، نزیک کاتژمێر ١٠ سێ چەکدار کە لە ئاراستەی کەرکووکەوە ھاتوون و لەکاتی نزیکبوونەوەیان لە بازگەی سەرگەڕان، دەستڕێژی گولـلەیان کردووە و دواتر ھەڵھاتوون.
دەشڵێت، ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و لەلایەن سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵییەوە بەرپەرچدراوەتەوە.
چاوگەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا چەند تیمێک بەشوێن ئەو چەکدارانەدا دەگەڕێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو چەکدارانی داعش چەند ھێرشێکییان بۆسەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ئەنجامدا و بەھۆیەوە ٢٧ پێشمەرگە و سێ ھاوڵاتی شەھیدبوون.












گەلەری