PM:06:47:10/12/2021
2028 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی رووداوە کتوپڕەکانی روسیا رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئەمرۆ ھەینی، وەزارەتی رووداوە کتوپڕەکانی روسیا راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرێکی جۆری " Robinson R٦٦" لە کۆماری ھاکسایای سەر بە رووسیا، کەسێک گیانیلەدەستدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی رووداوە کتوپڕەکانی ، لە کاتی فڕینی ھێلیکۆپتەرێکی جۆری "Robinson R٦٦"، لە شاری نۆڤۆکوزنستکەوە بۆ کۆماری ئاڵتای، لە کۆماری ھاکسایا کەوتووەتە خوارەوە.