سەردێڕ:

عێراق ئاستی بەرھەمھێنانی غازی سروشتی بەرزدەکاتەوە

PM:05:22:10/12/2021

4112 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە بەرھەمی غازی سروشتی ناوخۆ زیاد دەکەن و کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی سووتانی غازی سروشتی لە ھەوادا.


ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، زیادکردن لە بەرھەمی غازی سروشتی لە ڕێگەی کارگەی غازی بەسڕەوە دەبێت و لە کێڵگەکانی ئەرتاوی و رومەیە و زەبیر و غەرب قەرنە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیادکردنی بەرھەمھێنانی غازی سروشتی بە دوو ھەنگاو دەبێت و لە ھەنگاوی یەکەمدا بە بڕی ٢٠٠ ملیۆن پێ سێجا دەبێت و دووەمیش بە ٢٠٠ ملیۆنی دیکە.
ھاوکات وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشکردووە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا کاردەکەن بەشێوەی پلەبەندی بۆ کەمکردنەوەی سووتانی غازی سروشتی کە بەبێ ھیچ سوودێک دەسوتێت و ھەوڵدەدەن بەرھەمەکەی زیاد بکەن تا بتوانن کۆتایی بە ھاوردەکردنی غاز بھێنن لە دەرەوەی وڵات.
دەشڵێت، بەم ھەنگاوە بە نیازن سەرچاوە قورسەکانی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لە وڵاتدا کەم بکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، عێراق دووەم خراپترین وڵاتە لە جیھاندا لە سووتانی غازی سروشتیدا لەدوای روسیاوە و تەنھا لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی ١٧.٣٧ ملیار مەتر سێجا غازی بەھەدەرچووە بەگوێرەی بانکی ناوەندی نێودەوەڵەتی.












گەلەری