سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ٥٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

PM:03:31:10/12/2021

8020 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە باشووری مەکسیک بارهەڵگرێک وەرگەڕا و بەوهۆیەشەوە ٥٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.


رووداوەکە لە باشووری مەکسیک روویداوە و کۆچبەرەکان خەڵکی ئەمریکای ناوەڕاست بوون و ژمارەیان ٥٣ کەس بووە، ویسوتایەنە لەرێگای مەکسیکەوە بگەنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لەبارەی رووداوەکەشەوە، چیاپاس لویس مانوێل بەڕێوەبەری دەزگای پاراستنی مەدەنی رایگەیاندووە، رووداوەکە کاتێک ڕوویداوە کە بارهەڵگرەکە لە پێچێکی تیژدا بووە لە دەرەوەی شاری توختلا گوتیرێز لە ویلایەتی چیاپاسی مەکسیک تووشی وەرگەڕان بووە.

لەبارەی ئاماریی قوربانییەکانیشەوە، ئۆفیسی دادوەری گشتی مەکسیک بە میدیاکانی راگەیاندووە، ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە لە نێویاندا، ژن و پیاو و منداڵیان تێدایە، هاوکات ژمارەیەک کەسی دیکە بەهۆی رووداوەکە برینداربوون و لە ئێستاشدا رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هەر لەسەر رووداوەکەش، ئاندرێس مانوێل سەرۆکی مەکسیک پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی ئەو قوربانیانە کرد.

کۆچبەران لە ئەمەریکای ناوەندەوە لە دەست هەژاری و توندڕەوی هەڵدێن و مەکسیک بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە سنووری ئەمەریکا، هەندێک کاتیش لە بارودۆخێکی زۆر مەترسیداردا ژمارەیەکی زۆرییان دەچنە ئەو بارهەڵگرانەوە کە قاچاخچیەکان ئامادەیان کردوون












گەلەری