سەردێڕ:

ھاوتوچۆی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارە تۆمارکردنی مەلیکەوە دەرکرد

PM:03:16:09/12/2021

100168 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گشتی عێراق رایگەیاند، بڕیاری ژمارە ٤٨ ھاوکاری خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی مەلیکە دەکات و دوو بژاردەیان ھەیە یان تابلۆیان بۆ بکڕن یان دۆسییەکانیان دەبەسترێت و ناتوانن ھیچ مامەڵەیەکیان بۆ بکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیدەر کەریم بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ھاتوچۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەو ھاوڵاتییانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە و ھاوشێوەکانیانن دەتوان سود لە بڕیاری ٤٨ وەربگرن.
دەشڵێت، بەگوێرەی بڕیارەکە ھاتوچۆ بەنیازە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی مەلیکە و ھاوشێوەکانی تۆمار بکات کە زیاد لە ژمارەکەیان ھەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، ھاتوچۆ دەستی کردووە بە تۆمارکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەشێوەیەکی فەرمی و یاسایی.
حەیدەر کەریم باسی لەوەشکرد، ئەوانەی ئۆتۆمبێلی مەلیکەیان ھەیە دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، یان ئەوەتا تۆماریان دەکەن و تابلۆیان بۆ وەردەگرن، یان مامەڵەکانیان دەبەسترێن "ترقین قید" و ناتوانن ھیچ مامەڵەکیان پێوە بکرێت.
لەبارەی پسوڵەی تێچونەکانەوە حەیدەر کەریم بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ھاتوچۆی عێراق ئاشکرای کرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی عێراق پابەندییە بە پسولە و رسوماتەکانەوە، بەڵکو ئەوە کاری گومرگە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، جۆرێکی ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت کە بە "مەلیکە" ناودەبرێت و ھاوڵاتیانیش باس لەوەدەکەن، کە ئەو جۆرە نرخەکانیان تارادەیەک گونجاوترە بەراورد بە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە.













گەلەری