سەردێڕ:

وێنە..دوو رووداوی هاتوچۆ بەغدا توشی داخرانی کاتی دەکەن

AM:09:44:09/12/2021

3844 جار خوێندراوەتەوە

بەھۆی قەرەباڵغی رێگاوبانی ناو شاری بەغدای پایتەختی عێراقەوە دوو رووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێل روویاندا و بەھۆیانەوە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان پەکی کەوت.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دەروازەی شاری بەغدا بە ئاراستەی عەلوەی رەشید بەھۆی قەرەباڵغی رێگاوبانەوە رووداوێکی ھاتوچۆ روویدا.
ھەروەھا، لە شەقامی مەسافی لە دۆرە رووداوێکی ھاتوچۆ بووەھۆی پەککەوتنی رێگاکە و جموجوڵی ئۆتۆمبێلەکان و بەمەش قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەر ئەو رێگا سەرەکییە دروست کرد.
ھاوکات، لەسەر رێگای پردی چادرییە و مەعەسکەر رەشید و چەند رێگەیەکی دیکە بەھۆی قەرەباڵغی رێگە و بانەوە روداوی ھاتوچۆ تیایاندا رویدا.













گەلەری