سەردێڕ:

پێنج کێشەی تەندروستی گریان دەتوانێت چارەسەریان بکات

PM:06:23:08/12/2021

12048 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵگا گریان بە نیشانەی بێهێزی دەزانێت، بەڵام ئەگەر هەست کرد پێویستت بە گریانە، ئەوا چیتر مەیوەستێنە چونکە چەندین سوودی بۆ تەندروستی هەیە.


بەپێی ماڵپەڕی "برایت ساید" گریان ئەم سوودە تەندروستیانەی هەیە:

سترێس و ڕاڕایی

توێژینەویەک لە ساڵی ٢٠١٤ دا دەریخات گریان یارەمەتی کەسکان دەدات هێمن ببنەوە لە کاتە ناخۆشەکاندا، ئەنجامەکەی یەکسەر دەرناکەوێت لەوانەیە چەند خولکێک بخەیەنێت پێش ئەوەی جەستە دەست بکات بە پشوودان.

پەپێی توێژەروەکان، گریان سیستەمی هەستی parasympathetic چالاک دەکات بە PNS ناسراوە ئەمەش کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر مێشک هەیە.

فشاری خوێن

پەستانی خۆێنی بەرز دەتوانێت چەندی کێشە بۆ تەندروستی دروست بکات وەک جەڵدەی دەماخ، دڵ، دڵە کوتە، تەنانەت کێشە لە گورچیلەدا، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە بەپێی چەند توێژینەوەیەک، گریان نەک تەنیا فشاری خۆێن کەمدەکاتەوە و بە جێگیری دەیهێڵێتەوە، بەڵکو هەروەها هاوسەنگی خاوبوونەوە و گرژبوونەوەی دڵیش هاوسەنگ دەکات.

کەڵەکەبوونی ژەهرەکان

ئەو فرمێسکانەی لەچاوەکانت دێنە دەرێ لە کاتی گریاندا دەتوانن چاو لە ژەهر ومادە زیان بەخشەکانی وەک تۆز و دوکەڵ پاک بکەنەوە.

کاتێک دەگرین فرێمێسەکانمان دەتوانێت کۆنترۆلی رێژەی کۆریسترۆڵی لەشیش بکات.

گۆڕینی باری دەروونی:

ئەگەر هەست کرد هەڵسوکەوتت توندوتیژ بووە و هەست بە بێتاقەتی دەکەیت، ئەوا بەبی دوودڵی گریان دەتوانێت یارمەتی بدات و هێورت بکاتەوە.

ئازار

کاتێک ئازاری جەستەیمان هەبێت ئەوا بەبێ کۆنترۆڵی خۆمان چەند فرمێسکێک دێنە خوارەوە، ئەمەش رێگەیەکە جەستە دەیگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئازارەکە کەم بکاتەوە.

توێژینەوە دەریخستووە بۆ ئەوەی هێوربینەوە ئەوا فرمێسکی هەستەکان ئۆکسیتۆجین و ئێندرۆفینس دەردەدەن، ئەم دوو مادە کیمیایە وا دەکات هەست بە باشی بکەیت لە دەروونی و جەستەیشدا.
ر.ئ













گەلەری