سەردێڕ:

بومەلەرزە لەم پارێزگایەی عێراق روویدا

PM:03:15:08/12/2021

6600 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە ٣ پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای نەینەوای دا.


ئەمرۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، وێستگەکانی چاودێریکردنی بومەلەرزە لە دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بومەلەرزەیەکی لە پارێزگای نەینەوا تۆمار کرد.
ئاماژەی بەوەشدا، بومەلەرزەکە کاتژمێر ١١ و ٤٨ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و گوڕەکەشی ٣ پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
راگەیەنراوەکە ئاشکرای کردووە، دانیشتوانی باکوری نەینەوا ھەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، بەڵام ھیج زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان پێبکرێت.












گەلەری