سەردێڕ:

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیپێکرد

AM:11:37:08/12/2021

2752 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت، سازدەکات و چەند دۆسیەیەک تاوتوێ دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
  ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی خستنەڕووی راپۆرتی ھەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە ھێرشەکانی رێکخراوی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستا دەکرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، گفتوگۆ لەبارەی بابەتی ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە رێکخراوی داعش و روبەڕوبوونەوەی ئەو گروپە چەکدارییە دەکرێت.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمدا ھاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان - عێراق) دەخرێتەڕوو بۆ دەنگدان لەسەری لە ئەنجومەنی وەزیراندا.
ھەروەھا،  پڕۆژە یاسای (ھەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٢١) دەخرێتەڕوو.
ھاوکات، راپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.












گەلەری