سەردێڕ:

حکومەتی ھەرێم ئەم بڕە پارەیەی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین کرد

AM:10:47:08/12/2021

6548 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینی پێداویستیەکان بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرجکرد.


ئەمڕۆ چواڕشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینی پێداویستیەکان بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرجکرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بڕیارە بەو پارەیە پێنج ھەزار رەحلە و پێنج ھەزار وایت بۆرد و ھەزار و ٥٠٠ سۆپا و ٥٠٠ لاپتۆپ بۆ خوێندنگاکان بکڕدرێن.
ھەروەھا، یەک ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار ماسک و شەش ھەزار و ٧٠٠ پاککەرەوە لەو بڕە پارەیە دەکڕدرێت.
لەبارەی چۆنییەتی دابەشکردنی پێداویستییەکانیشەوە بەسەر خوێندگاکاندا، راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشداوە، "لەسەر بنەمای پێویستی و بەگوێرەی ژمارەی خوێندکاران بەسەر بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابەش دەکرێت".












گەلەری