سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

AM:10:24:08/12/2021

35616 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوە نرخی تمەن و لیرەی تورکی بەردەوامن لەدابەزین .


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی ١٠٠ دینار بەرزبووەوە.
ھاوکات، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٤٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لەدوێنێدا بەھای لیرە، شەش لیرە بەرزبووەتەوە.
ھەروەھا، ١٠٠ دۆلاریش بە سێ ملیۆن و ٣٢ ھەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەھای دۆلار ھەشت ھەزار تمەن دابەزیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری