یه‌كه‌م ڤاكسینی رووه‌كیی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له كه‌نه‌دا به‌رهه‌م هێنرا.
ڤاكسینه‌كه به هاوبه‌شی له‌نێوان كۆمپانیای Medicagoی كه‌نه‌دی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له كیوبیك سیتی سه‌ربه پارێزگای كویبیك و كۆمپانیای به‌ریتانی GlaxoSmithKlineی بۆ ده‌رمان، به‌رهه‌م هێنراوه و له میانی قۆناغی سێیه‌می تاقیگه‌ییدا، كاریگه‌ریی به‌هێزی دژی هه‌وكردن نیشانداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه
له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه ڤاكسینه‌كه له
دژی سه‌رجه‌م جۆره گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ رێژه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌دا
٧١ـه.
باس له‌وه‌ش كراوه كه
داواكاریی پێویست ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا ده‌كرێت و هیچ زانیارییه‌ک
له‌باره‌ی پێكهاته‌ی رووه‌كی ڤاكسینه‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
برایه‌ن ۆرد وته‌بێژی كۆمپانیای Medicago، له لێدوانێدا بۆ كه‌ناڵی سی بی سی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر
وه‌زاره‌ته‌كه مۆڵه‌تیان پێ بدات، ئه‌وا ڤاكسینه‌كه ده‌بێته یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا
كه تهنۆكهی ته‌كنه‌لۆجیی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و یه‌كه‌م ڤاكسینی
رووه‌كی ده‌بێت كه به‌كارهێنانی بۆ مرۆڤ په‌سه‌ند كراوه.
برایه‌ن ۆرد رایگه‌یاندووه،
"ئه‌مه ته‌نها بۆ كه‌نه‌دا نا، به‌ڵكو بۆ جیهان ده‌بێته یه‌كه‌م. باوه‌ڕم
وایه ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا خۆیان نه‌كوتاوه یان ئه‌وانه‌ی دوای دوو دۆز پێویستیان
به دۆزی سێیه‌می پشتیوانییه، پێویستییه‌كی ئێجگار زۆریان به‌م ڤاكسینه‌ی ئێمه
ده‌بێت".
له‌و ڤاكسینه رووهكییهدا،
تهنۆكهی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه ماتریاڵی بۆماوه‌یی كۆرۆنا له خۆناگرن، به‌ڵكو
سه‌رچاوه‌كه‌یان له رووهكهوهیه، به‌كارهێنراون.