سەردێڕ:

بەرپرسێکی داعش دەستگیر کرا

AM:11:51:07/12/2021

9156 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای نەینەوا رێکخەری دیوانی عەشایری گروپی چەکداری داعش دەستگیر کرا.


ئەمرۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە چاوگێک لە لیوای ٧١ی پیادەی سوپا ژمارەیەک چەکداری داعش لە قوڵایی سوریاوە بەرەو ناوچە سنورییەکانی عێراق بەڕێکەوتوون.
دەشڵێت، ئەو چەکدارانە بەمەبەستی بینینی چەند ئەندامێکی دیکەیان لە پارێزگای نەینەوا ھاتبوونە ناو خاکی عێراقەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەھەماھەنگی نێوا فەوجی یەک و ئەفسەرانی ھەواڵگریی رێخۆشکاریی بۆ کراوە تا بێتە ناو خاکی عێراقەوە و لە سنورەکانی گوندی مەشیرفەی سەر بەناحیەی رەبیعە دەستگیرکراوە.
راگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە دانی ناوە بەوەی ئەندامی گروپی داعشە و رێکخەری دیوانی عەشایەری بووە لە پارێزگای نەینەوا و دوو کوڕیشی بەرپرسی باڵان لەناو رێکخراوی داعشدا.












گەلەری