سەردێڕ:

کازمی: تا ریشەکێشکردنی داعش بەردەوام دەبین

PM:08:04:06/12/2021

4008 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، تا ریشەکێشکردنی داعش بەردەوام دەبین لە رووبەڕووبوونەوەی داعش، دەشڵێت، "کەس لە سەروو بڕیاری دەوڵەتەوە نییە".


مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە توێتێکدا بە زمانی کوردی نووسیوییەتی، "ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییە قارەمانەكانمان هەڵمەتێكی سەركەوتوویان بۆسەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە ئەنبار ئەنجام دا، تا ڕیشەكێشكردنیان بەردەوام دەبین".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەکردووە، "خەڵكانێك هەن دەیانەوێت بەچەك هەڕەشە لە دەوڵەت بكەن، بەڵام دامەزراوەكانی و گەل بەرەنگاریان دەبنەوە".

کازمی دەشڵێت، "كەس لەسەروو بڕیاری دەوڵەتەوە نییە".

ئەمڕۆش، لەبارەی هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەلامارەکانی داعشەوە، نێچيرڤان بارزانى بڕیاریدا بە، "به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان به‌په‌له‌ پێداويستييه‌ خێراكان، بۆ داهاتووش پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه‌ دابين بكرێن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر کردووە و شەوی رابردوو جارێکی دیکە لە سنووری کەرکوک هێرشیانکردەوە و بەوهۆیەوە چوار پێشمەرگە شەهید بوو و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ٢٢ پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی شەهید بوون.

دوێنێش، جەمال مورتکە فەرماندەی سەربازیی لەمیانەی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی پەرلەمانی خەڵکی ئێن ئاڕ تیدا وتی، "بۆشایی ئەمنی و نەبوونی سوپای عێراق لە ناوچەکە و چەک و تەقەمەنی لە سەنگەرەکان بیانوون."


 













گەلەری