بەرپرسێکی باڵای سەربازی نەیجیریا رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر بنکەی "جی ٥"ی سەربازی لەو وڵاتە، ٧٩ کەس لە چەکدارەکان و ٢٩ سەربازی نەیجیری کوژران.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی باڵای سەربازی نەیجیریا بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئەڵمانیای راگەیاند، لە نزیک سنورەکانی بورکینا فاسۆ و مالی سەدان چەکداری نەناسراو ھێرشیان کردە سەر بنەکی سەربازی "جی ٥" کە ھێزی ھاوبەشی وڵاتانی کەناراوی ئەفریقی تێدا جێگیرکراون.
لەلایەن خۆیەوە، وەزارەتی بەرگری نەیجیریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە دووری پێنج کیلۆمەتر لە شارۆچکەی فانتیۆ لە ناوچەی تێلابیری، لە ئەنجامی ھێرشی گروپێکی چەکداری ١٢ سەرباز کوژران و ھەشتی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، دەیان چەکدار لە گروپە ھێرشبەرەکە لەلایەن سوپای نەیجیریاوە کوژراون و دەست بەسەر چەندین کەلوپەل و ماتۆڕسیکیل و ئامێری پەیوەندیکردنیاندا گیراوە.
بنکەی سەربازی جی ٥ی ھاوبەش لە ساڵی ٢٠١٧ بەھاوبەشی ھەریەک لە مۆریتانیا و نەیجیریا و چاد و مالی و بۆرکینا و فاسۆ، کە بە وڵاتانی کەناراوی ئەفریقا ناسراون بە ئامانجی سەقامگیری ئەمنی لە سنورەکانی نێوان ئەو وڵاتانە دامەزرا.