PM:01:24:06/12/2021
90868 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە ژێر بارهەڵگرێکەوە و بۆ چەندین مەتر بارهەڵگرەکە لە رۆشتن بەردەوام دەبێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش لە ژیاندا ماوە و دەستی بەرز دەکاتەوە و داوای یارمەتی دەکات.
لەو بارەیەوە، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، رووداوەکە لە ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا روویداوە.
لەسەر ئەو رووداوە پۆلیسی ئەو ناوچەیە دەڵێت، هیچ کەسێک بەهۆی
رووداوەکەوە بریندار نەبووە و گیانی لەدەستنەداوە.