سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

PM:12:59:06/12/2021

231948 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنی موچە بەردەوامە و پرۆسەکە بە سستی بەڕێوە دەچێت، لەو چوارچێوەیەدا سبەینێ موچەی دوو شوێن دابەش دەکرێت.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی موچەی دەزگای گشتی ئاسایش و خاوەن پیداویستی تایبەت دابەش دەکرێت.

رۆژی ٢٥ی مانگ، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت، موچەی مانگی تشرینی دووەمی بە ھەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین وەرگرت و تا ئێستاش پرۆسەکە بەردەوام، بەڵام بە سستی بەڕێوە دەچێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، داهاتى نەوتى فرۆشراو بە بۆرى زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و كۆى داهاتى ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ هاوكارى مانگانەى هاوپەیمانان كە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حكومەت بۆ دابەشكردنى موچە چاوى لە ٢٠٠ میارەكەى بەغدایە.

لە مانگی تەمموزدا، ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێم، لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لەسەردرا، کە وەک سولفەیەکی مانگانە بۆ ھەرێمی بنێرێت و وەک موچە بە ھاوتای داھاتەکانی وەزارەتی دارایی بەسەر موچەخۆراندا دابەشبکرێت، بەڵام لەم مانگەدا تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەنێردراوە.

هێرش قادر، هەولێر

 













گەلەری