بەخەمێکی قووڵەوە دەدواو باسی لەکوڕەکەی دەکرد بڕیاربوو پێنج شەممە یەکەم منداڵیان ببێت، گریان لەچاوی مام ناجیدا قەتیس مابوو هەناسەیەک هەڵدەکێشێت و وتی" ژیان لەبەرچاوم تاریک بووە".
نەهرۆ ناجی (٢٢)هەمین شەهیدی نێو ریزەکانی پێشمەرگەیە، کە لەماوەی کەمتر لە١٠ رۆژدا بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە گیانیان لەدەستدا.
کێ کەمتەرخەمە؟
ماوەی زیاتر لە
هەفتەیەکە چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەستپێکردۆتەوە،
لەدامێنی چیای قەرەچوغ و کفری و کۆڵەجۆ، بەرپرسانی پێشمەرگە عێراق تۆمەتبار دەکەن
و پەرلەمانتارانیش حکومەتی هەرێم بەکەمتەرخەم دەبینن بەرامبەر بەپێشمەرگە.
جەعفەر مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێم لەدیدارێکدا عێراق تۆمەتبار دەکات، "کەمتەرخەمی یەکەم لەم
دۆخە دەگەڕێتەوە بۆ عێراق کە ناتوانێت ئەمنییەت بۆ خەڵکی ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی
خۆی دابینبکات"، جێگری سەرۆکی هەرێم ئەوەشدەخاتەڕوو: "عێراق لە بری ئەوەی
هێزەکانی بێن ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە، بەڵام هاتوون هێڵێکی بەرگرییان بەرامبەر پێشمەرگە
و هەرێمی کوردستان داناوە."
کازم فاروق سەرۆکی
فراکسیۆنی نەوەی نوێ، لەپۆستێکدا دوای شەهید بوونی چەند پێشمەرگەیەک لەبۆسەیەکی
داعشدا دەپرسێت:" ئاخر بەجددی سەیارەی پیکاب چۆن بۆ سەنگەری
پێشمەرگە بەکاردێت؟؟ ئەمە چ ویژدانێکە!".
فارووق روودەکاتە
بەرپرسانی حکومەت و دەڵێت: "کوا ئەو ھەموو ھاوکاری و فیشەك و ئۆتۆمبێلی درع و
کەلوپەلە سەربازیانەی کە ھاوپەیمانان دابینیان کرد بۆ پێشمەرگە؟ بۆچی نایدەن بە پێشمەرگەی
ئەو سەنگەرانە؟ یان بەدزیەوە لەبازاری ڕەش ئەوانەشتان فرۆشت و فەرھودتان کرد!".
ژمارەیەک
پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن داوایان کردووە وەزیری پێشمەرگەو بەرپرسانی سەربازی بێنە
پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە.
شەهید نەهرۆ
نەهرۆی (٢٧) ساڵ
بەوتەی باوکیی "بەنیازبوو بەیانی بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ
هاوسەرەکەی بچنە نەخۆشخانە و یەکەم منداڵییان ببێت."
باوکی شەهید نەهرۆ
ناجی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،:" بەڵام نەگەڕایەوە و منداڵ و هاوسەرکەشی نەبینی".
لەشەرەکەی شەوی رابردوودا، هەریەک
لەنەهرۆ ناجی، نەقیب مەسعود تەڵعەت، رێکان تۆفیق و هەژار جەلال شەهید بوون. n>