لە ئەنجامی نقومبوونی پاسێک لە روباری ئینزیۆی لە کینیا کە ٢٠٠ کیلۆمەتر لە نەیروبی پایتەختی ئەو وڵاتەوە دوورەوە ٣١ کەس خنکان.
دەسەڵاتدارانی کینیا رایانگەیاند، پاسێکی قوتابخانە لەکاتێکدا تیپێکی میوزیکی کڵێسایەک و ژمارەیەک هاوڵاتی ئەو وڵاتەی بۆ یەکێک لە کڵێساکان گواستووەتەوە بەمەبەستی ئامادەبوون لە ئاهەنگی بوک گواستنەوە لەناوچەی کیتۆی بە رووباری ئینزیۆدا تێپەڕیوە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکە پاسەکە نقومبووە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، ژێر دەریاییە سەربازییەکان لەکاتی
گەڕان و پشکنینیەکاندا تەرمی ٣١ کەسییان دۆزیوەتەوە و لەو باوەڕەدان ژمارەی ئەو کەسانەی
لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بەرزتربێتەوە.
دەسەڵاتدارانی کینیا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ژمارەیەک لە
سەرنشینەکانی پاسەکە توانیویانە پێش ئەوەی نقوبێت خۆیان رزگاربکەن و بگەنە ناوچەی
وشکانی.
ئەمە لەکاتێکدایە، دەسەڵاتدارانی کینیا ئاشکرایان نەکردووە
ژمارەی سەرنشینەکانی ناو پاسەکە چەند کەس بوون.