ئەمڕۆ لەکردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، نرخی تمەن و لیرەی تورکی بەردەوامن لەدابەزین و نرخی دیناریش لەبەرامبەر دۆلاردا بەجێگیری مایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، ١٠٠ دۆلاری
ئەمریکی بە هەزار و ٣٤٦ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە کاتی
داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار ٢٤ لیرە دابەزی.
هەروەها، ١٠٠ دۆلاریش
بە سێ ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٢٢٥ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.