سەردێڕ:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: داواکارم هاوڵاتییان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن

AM:08:29:06/12/2021

2052 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جارێكی دیكه‌ داوای له‌ هاوڵاتییان كرد روو لە بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین بکەن و لەپێناو خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤاكسین وه‌ربگرن.


مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لە تویته‌ر نوسیوویه‌تی، "هانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌م، ڤاكسین وه‌ربگرن و خۆیان و ئازیزانیان له‌ مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن."

راشیگەیاندووە، نزیكه‌ی ٢٠٠ ناوەندی وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌رده‌ستن و له‌ رێگەی لینکی تایبه‌ت به‌ خۆتۆماركردنه‌وه‌، ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆمار بكه‌ن.

 

بۆ ناوتۆمارکردن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین کلیک بکە


بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار و ٢٠١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٧٦ هەزار و ٨٦٨ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

هەر بەپێی ئامارەکان، شەش هەزار و ٩٢٦ کەسیش دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٣٦٥ هەزار و ٧١ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا چوار هەزار و ٨٧١ کەس لە ژێر وەرگرتنی چارەسەردا ماون.













گەلەری