سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:00:26/07/2021

6736 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٣ دۆلار و ٦٧ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ ٤٣ سەنت دابەزیوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧١ دۆلار و ٦٢ سەنتە.

رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری