ئاوسانی سك و قەبزبوون یەکێکە لەو کێشانەی کە زۆر کەس هەیانە و پێوەی دەناڵێنن، بۆ ئەمەش دەتوانن سوود لە چەند خواردن و پێکهاتەیەکی سروشتی وەربگرن.
ماڵپەڕی "سپۆتنیك" ئاماژەی بەوەکردوە، ئاوسانی سك زۆرکات ئازار و قورسبوونی لەگەڵدایە، دەکرێت ئاوسانی سك بە بەکارهێنانی دەرمان چارەسەر بکرێت، بەڵام رێگەی سروشتیش هەیە بۆ چارەسەری ئەو گرفتەکە یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە حەوانەوە، بەم جۆرە:
- ئەو خواردنانەی کە بەڕاددەیەکی زۆر ئاویان تێدایە، وەك خەیار، تەماتە، کەرەوز، شووتی و پرتەقاڵ.
- ئەو خواردنانەی کە ریشاڵەکانیان تێدایە وەك میوە و سەوزە و دانەوێڵە تەواوەکان.
- خواردنە هەڵاتووەکان کە خەمیرەیان تێدایە وەك ماست، ترشیاتی کەلەرم، سۆسی سۆیا کە دەوڵەمەندە بە بەکتریا بەسوودەکان.
- ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەك قەیسی وشککراوە، مۆز، پەتاتەی شیرین و ئەڤۆکادۆ.
- نەعنا و زەنجەفیل تەنها ئاوسانی سك کەمناکاتەوە بەڵکو دڵتێکهەڵاتن کەمدەکاتەوە و سەرئێشە چارەسەر دەکات.