سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی پێدانی کارەبا ئاشکرا کرد

AM:11:17:05/12/2021

5860 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، ھۆی ھەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ شەش ھەزار مێگاوات و ھاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆلە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ ١٠-١٢ کاتژمێر کەم بووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، "ھاوڵاتییانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بە ھۆی ھەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ ٦٠٠٠ مێگاوات و ھاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆلە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ ١٠-١٢ کاتژمێر کەم بووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا توانای بەرھەمھێنانی کارەبا بۆ ھاوبەشانی کارەبا دوو ھەزار و ٨٠٠ مێگاواتە.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی ھەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی سی ساڵ حوکمڕانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی کێشەی کارەبا بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە و یەکێکە لە کێشە بنەڕەتییەکانی ھاوڵاتییان، لەکاتێکدا بەردەوام  بەرپرسانی حوکمی و حزبی لەکابینە یەک لەدوایەکەکانی حکومەتی ھەرێمدا مژدەی چارەسەرکردنی دەدەن و ھیچ ھەنگاوێکی کرداریش نانێن.












گەلەری