سەردێڕ:

دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لیرە و تمەنیش لە دابەزین

AM:10:29:05/12/2021

13780 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی کەم بەرزبووەتەوە.


ھاوکات تمەن بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لەدابەزین و بە دوو ملیۆن ٩٥٠ ھەزار مامەڵەی پێودەکرێت.
نرخی لیرەی تورکیش گۆڕانکاریی بەخۆیەوە بینیوە بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلار بە ھەزار و  ٣٢٠ لیرە لەناو ھەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە تورکیاش ١٠٠ دۆلار بە ھەزار و  ٣٧١ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
‎نرخی ١٠٠یۆرۆ  بەرامبەر دینار ١٦٧ھەزارە.
‎نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر دینار ١٩٩ھەزارە.












گەلەری