سەردێڕ:

لە شەقامێکی سەرەکی ھەولێر تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

AM:10:03:05/12/2021

4988 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە بە رووداوێکی کوشتن لەسەر شەقامی جوت سایدی لاوان لە شاری ھەولێر.


ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی بەڵگە و تاوان و پۆلیس و ئاسایشی ھەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە و پشکنینی بەڵگەو تاوان بۆ تەرمەکە ئەنجامدراوە، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری ھەولێر کراوە. 
باسی لەوەشکرد، ژمارەیەک کامێری چاودێری لەسەر شەقامەکە ھەن تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کامێراکانیان بردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەوتەی بەشێک لە شارەزایان، رووداوی کوشتن بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و یەکێک لە ھۆکارەکانیش دەگەڕێننەوە بۆ ھەبوونی چەکی بێ مۆڵەت لەدەستی ھاوڵاتییاندا.

ئومێد چۆمانی  - ھەولێر 












گەلەری