قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ١٢ کەس لە دەرئەنجامی لافاوەکە برینداربوون، ئەوە جگە لەو دوو کەسەی لەسەرەتای دروستبوونی لافاوەکە گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رەمەک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی وت، زیاتر لە ٥٠٠ ماڵ لە سنووری چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە.
وتیشی، پێویستیان بە تیمی زیاتر نییە ئێستا، بەڵکو ئەوەی دەیانەوێت ئامێرە تا گەڕەک و کۆڵانەکانی پێ پاک بکەنەوە، ئەوەشی روونکردەوە، بەهۆی ئەوە دۆخەی دروست بووە سبەینێیان کردووە بە پشووی فەڕمی.
پێشتر، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا وتی، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری رابردووی چەمچەماڵەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ بەناوی ئیداراتی چەمچەماڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێ رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو و جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریش بە هاوڵاتیان گەیشت.