سەردێڕ:

هادی عامری: پابەندین بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنەوە

PM:06:06:04/12/2021

3868 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح رایگەیاند، پابەند دەبن بە بڕیارى دادگاى فیدراڵییەوە لەسەر هەڵبژاردن تەنانەت ئەگەر ستەمیشیان لێبکات.


هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح لە کۆنفرانسێکى روژنامەنوسیدا لەسەر ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکان باسى لەوەکرد، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەرێنى بووە و دەرگاى لەسەر چارەسەرى کێشەکان کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەموو کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ کۆمسیۆنى هەڵبژاردن جەختیان لە گرنگى هەڵبژاردن کردووەتەوە"، دەشڵێت، "دەبێت وڵات نەخرێتە تونێلێکى تاریکەوە."

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، موقتەدا سەدر و نورى مالکی و هادی عامری و لایەنە شیعەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە و لەسەر پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دانوستان رێککەوتن.

لە دوای ئەوە کۆبوونەوەیە لە دەستنوسێکدا کە وێنەیەکی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتبوو، سەدر لەبارەی حکومەتی نوێوە نووسیویبووی، "حکومەتی داهاتوو نە رۆژهەڵاتی دەبێت نە رۆژئاوایی و حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی دەبێت."

لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا بۆ یەکەمجار بوو نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری هەڵبژاردنەکان بکات و لە چەند رۆژی رابردوودا کۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیەنرا.













گەلەری