سەردێڕ:

رێباز حەملان: وەزارەتی ناوخۆ بۆ پارتییە و نادرێت بە یەکێتی

PM:03:02:07/12/2025

896 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە میدیای حزبەکەی وت، وەزارەتی ناوخۆ نادرێت بە یەکێتی و پشکی پارتییە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رێباز حەملان، یاریدەدەری حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، پێش هەڵبژاردن چەندین جار لەگەڵ یەکێتی کۆبوونەتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت بەڵام، یەکێتی ئامادە نەبووە رێککەوتن بکەن و لە ئێستادا ئەو هەل و مەرجانەی پێش هەڵبژاردن کە بۆ یەکێتییان کردووە وەک خۆی نەماوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پارتی و یەکێتی لەسەر زۆربەی پۆستەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ رێککەوتون ، تەنها ناکۆکییەک کە مابێتەوە لەسەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆیە.

 













گەلەری