سەردێڕ:

چەند کۆچبەرێکی کورد لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە بۆ هەرێم

PM:02:26:07/12/2025

556 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ١٢ کۆچبەری کورد لە لیبیا گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان، باڵیۆزخانەی عێراقیش لە لیبیا دەڵێت، لە هەوڵدان ١٩ کۆچبەری دیکە لە لیبیاوە بگەڕێننەوە عێراق.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕتی پێی راگەیاندین، لە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە ١٢ کۆچبەری کورد کە لە لیبیا گیریانخواردبوو، بەهاوکاری باڵیۆزخانەی عێراق گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزخانەی عێراقیش لە لیبیا وتی، لە هەوڵدان ١٩ کۆچبەری دیکە لە لیبیا بگەڕێننەوە عێراق، دەشڵێت، ٣٥٠ کۆچبەری کورد لە تونس و لیبیا گیریانخواردووە و هەندێکیان لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین.

هاوکات، لە دەریای ئیجەش بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بووە و بەپێی زانیارییەکان ١٨ کەس خنکاون و دوو کەسی دیکە بێسەروشوێنن.













گەلەری