PM:01:06:07/12/2025
800 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێکی حەماس دەڵێت، ئامادەن چەکەکانیان رادەستی ئەو دەوڵەتە بکەن کە لە داهاتوودا ئیدارەی غەززە دەکات، بە مەرجێک ئیسرائیل کۆتایی بە داگیرکارییەکانی ناوچەکە بهێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس وتی، خەلیل حەییە، بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، لە ئەگەری کۆتاییهێنان بە شەڕو داگیرکارییەکان، بزوتنەوەکەی ئامادەیە چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی چەک هێشتا لەگەڵ لایەنەکان و نێوەندگیران
لەژێر گفتوگۆدایە و رێککەوتنەکەش هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە.
وتیشی، رازین هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک هێزێکی ئاشتیپارێز
ئەرکەکانی چاودێریکردنی سنورەکان و سەرپەرشتیکردنی ئاگربەستەکە لە غەززە بکەن.