AM:11:28:07/12/2025
476 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری سلێمانی ٧٧٤ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ئەنجامی ئەو رووداوە هاتووچۆیانەدا، ١٤٢ کەس گیانیانلەدەستداوە، کە ١١٥ کەسیان لە رەگەزی نێر و ٢٧ کەسیشیان لە رەگەزی مێن، هاوکات هەر بەهۆی رووداوەکانەوە، دوو هەزار و ٧٩٢ کەس برینداربوون.
وتیشی، هۆکاری سەرەکی رووداوەکانیش تیژڕەوی و
نەپاراستنی ماوەی سەلامەتی، شۆفێریکردن لەژێر کاریگەری مادە کهولیەکاندا و بێ
ئاگایی شۆفێران بووە.
هۆگر هەڵگورد - سلێمانی