AM:10:53:07/12/2025
576 جار خوێندراوەتەوە
دارایی و ئابووری رێنماییەکی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە زیادکرنی کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کرێێ وانەبێژی وتی، ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی پەروەردەن بە هەمیشەیی و گرێبەستەوە، چوار هەزار دیناریان بۆ هەر وانەیەک بۆ خەرج دەکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەم رێنماییە لە سەرەتای ساڵی نوێ کاری پێدەکرێت، بە مەرجێک رێژەی وانە
وتنەوەی خۆیان تەواو بکەن بەپێی سیستمی قوتابخانە بنەڕەتییەکان و خوێندنگە ئامادەییەکانی
ساڵی ٢٠٠٩.