سەردێڕ:

کامێرای تیژڕەوی لەم شوێنە کەوتە کار

AM:10:27:07/12/2025

516 جار خوێندراوەتەوە

لە كاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆ كامێرایی تیژڕەوی یەكتر بڕی ئارام كەوتووەتە كار و سەرپێچی تۆمار دەكات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ئێن ئاڕتی وت، ئەمڕۆ کامێرای تیژڕەوی ژێر پردی ئارام کەوتووەتە کار و خێرایی دیاریکراو لەو شوێنەدا ٦٠ کم لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات، ئەو کامێرایە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دانراوە و تێست بوو، ئەمڕۆ بە فەڕمی کەوتە کار و سەرپێچی تۆماردەکات.

بەهۆی زۆری رووداوەكانی هاتوچۆو لە یەكتربڕی ئارام هاتوچۆی سلێمانی پەنای برد بۆ دانانی كامێرایی تیژڕەویی لە پێناو كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆوە.


هۆگر هەڵگورد - سلێمانی













گەلەری