AM:10:00:07/12/2025
392 جار خوێندراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ئامادەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە، وتیشی لە عێراق پشتیوانی حکومەتێک دەکەن سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکە بپارێزێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی وتی، پێویستە حکومەتی داهاتووی هەرێم بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاوڵاتیان و ناوچەکانی هەرێم بکات و حکومەتێک بێت لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە بونیاد بنرێت.
هاوکات سەبارەت
بە عێراقیش وتی، عێراق پێویستی بە حکومەتێکی بەهێز و کارا هەیە کە بتوانێت لە
لایەکەوە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق بپارێزێت، لەلایەکی دیکەشەوە هەنگاوی بنەڕەتی
بنێت بۆ گەشەپێدانی ئابووری و پێویستە کاری لە پێشینەی هەردوو حکومەتی داهاتووی
هەرێم و عێراقیش چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتیەکانی نێوانیان بێت.