سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک خورما بە گەدەی بەتاڵ دەخۆیت؟

AM:09:01:07/12/2025

712 جار خوێندراوەتەوە

رۆژانە خواردنی دوو بۆ سێ خورما لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی دابینکردنی چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە، ئەمەش بەهۆی ئەو ریشاڵ و کانزا و دژە ئۆکسانە سروشتییانەی لە خورمادا هەیە.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Healthline"، خواردنی خورما یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەرس و تەندروستی دڵ و بەرزبوونەوەی ئاستی وزە لە سەرەتای رۆژەوە، ئەمەش وایکردووە یەکێک بێت لە باشترین خۆراکەکان بۆ دەستپێکردنی بەیانییەکی تەندروست و هاوسەنگ. هەندێک لە سوودە دیارەکان بریتین لە:

١. خورما بە شەکرە سروشتییەکانی وەک گلوکۆز و فرۆکتۆز تایبەتمەندە، ئەمەش وای لێدەکات سەرچاوەیەکی نایابی وزەی خێرا بێت بەبێ ئەوەی وزە بە جەستە ببەخشێت.

٢. ریشاڵی تواوەی ناو خورما یارمەتی رێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات و ئاوسانی سک کەم دەکاتەوە و تەندروستی هەرس بەرەوپێش دەبات کاتێک بەیانیان بە گەدەی دەخورێت.

٣. سەرەڕای تامی شیرینی خورما، رێژەی گلایسیمیکی کەمی هەیە، ئەمەش یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی گلوکۆز دەدات، بەتایبەتی کاتێک بە رێژەیەکی مامناوەند دەخورێت.

٤. رۆژانە خواردنی ٢-٣ خورما پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەکات بەهۆی رێژەی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمەوە، هەروەها دژە ئۆکسێنەرەکان یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستەدا.

٥. خورما کالیسیۆم و فسفۆڕ و مەگنیسیۆمی تێدایە کە کانزای پێویستن بۆ پاراستنی ئێسکەکان.

٦. راپۆرتە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خورما یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی دەمارەکان دەدات، ئەمەش بەشدارە لە باشترکردنی بیرەوەری.

٧. بەهۆی دەوڵەمەندی بە پۆلیفینۆل و پێکهاتەی رووەکی دژە ئۆکسێنەر، خورما یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات و لە نەخۆشییەکان دەیپارێزێت.













گەلەری