سەردێڕ:

لە پردێ سوپای عێراق رێگری لە جوتیارانی کورد دەکات دروێنە بکەن

PM:11:22:06/12/2025

692 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو لە سنووری پردێ، سوپای عێراق رێگریان لە جووتیارانی کورد کرد و نەیانهێشت کێڵان و دروێنە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان بکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە سنووری گوندی گورزەیی سنووری پردێ، لەکاتی کێڵان و دروێنەی ژمارەیەک جووتیار لەسەر زەوییە کشتووکاڵییەکانیان، سوپای عێراق هاتووەتە سەریان و رێگریان لێکراوە، بەبیانووی ئەوەی چوار پارچە زەوی کێشەی لەسەرە و تاپۆکانیان بەناوی کەسانی دیکەوە هەیە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکووک وتی، "سوپای عێراق بە جووتیارانی وتووە، دوای ئەوەی دروێنەتان لەسەر ئەو پارچە زەوییانە تەواوکرد، پێویستە دەستهەڵگرن و جێی بهێڵن بۆ خاوەنەکانیان".

بەشێک لە جووتیارانی ئەو سنوورەش دەڵێن، "سەرەتا سوپا رێگەیدا دروێنە بکەین، کاتێک دەڕاسە چووە سەر زەوییەکانمان و دەستی بە دروێنە کرد، هاتن و رێگەیان نەدا بەردەوام بێت، دەشڵێت بەڵگە و تاپۆیان هەیە کە زەویی خۆیانە".












گەلەری